
وه‌زیرى پلاندانان : ستایشى تیمى زه‌یتون و ئاژانسى (KOICA) ى كۆرى ده‌كات، ڕۆژی دوو شه‌مه 4-11-2019 له دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له چۆى كوانگ ژین كونسوڵى گشتى كۆریا له‌هه‌رێمى كوردستان له‌دیدارێك باس له كار‌و پرۆژه‌كانى كۆریا كرا له‌هه‌رێم كه سالانێكه له‌بواره جیاجیاكان كارده‌كه‌ن.
وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند وو‌ڵاتى كۆریا یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ى كه هاوكار و پاڵپشتى هه‌رێم بوه له‌قۆناغه جیاجیاكان به‌تایبه‌ت تیمى زه‌یتون و ئه‌و یارمه‌تیانه‌ى كه پێشكه‌شى هه‌رێمیان كردوه" ئێستاش ئاژانسى (KOICA) ى كۆرى كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ى ڕاهێنانى مرۆیى و به‌رێوه‌بردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت جێگه‌ى پێزانینه.
دواتر باس له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرا له‌و پێناوه‌ش وه‌زیرى پلاندانان تیشكى خسته‌سه‌ر دواین پێشهات و گۆرانكاریه‌كانى ناوچه‌كه و عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد كرد " له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵى گشتى كۆریا راِى گه‌یاند ووڵاته‌كه‌ى پشتیوانى و پاڵپشتى هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رى و نزیك بونهویهك ده‌كات له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد.
پاشان وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆی بگێرێت بۆ هاوكارى و پاڵپشتى كردنى هه‌رێمى كوردستان كه چاوه‌روان ده‌كرێـت ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌رانى رۆژئاواى كوردستان ڕوو له‌هه‌رێم بكه‌ن.