
له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له پاتریك جینسین، به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌ولێر، كرد. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له بارودۆخى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێداویستیه‌كانیان، و هه‌روه‌ها میكانیزمى ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م پێداویستیانه و پێشكه‌شكردنى هاوكارى تر به ئاواره‌كان تاوتوێ كرا به تایبه‌تى له بوارى په‌روه‌رده كه له ئێستادا وه‌رزى نوێى خوێندن ده‌ستى پێكرده‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد به تایبه‌تى له هه‌لومه‌رجى ئێستادا، و وه‌زیرى پلاندانان ستایشى یه‌كێتى ئه‌وروپاى كرد سه‌باره‌ت به پالُشتیكردنى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا.