په‌ره‌پێدانی مرۆیی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
كورته باس
پرۆژه‌ى تواناسازى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
تواناسازى یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیجیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه تایبه‌ته به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا مرۆییه‌كان له چوارچێوه‌ى خوێندنى باڵا( ماسته‌ر و دكتۆرا) له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌م پرۆژه ستراتیجییه له په‌یره‌وه‌ى ژماره (2) ى ساڵى 2010ى تایبه‌ت به پرۆژه‌ى گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانى توانا مرۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارى ده‌سته‌ى باڵا له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریارى له‌سه‌ر درا.
ئامانج :
له گرنگترین ئامانجه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵبژاردنى فه‌رمانبه‌رى به توانا، كه ده‌بێت مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانیانى تێدا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له خوێندن و به ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى ئه‌كادیمیى تایبه‌تمه‌ند به‌رده‌وام بن و بۆ ئه‌وه‌ى دواتر سودیان لێوه‌ربگیرێت دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان و گه‌شه‌پێدانى دامه‌زراوه حكومییه‌كان له هه‌رێمدا.
پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كان :
ده‌سته‌به‌ركردنى پره‌نسیپى دادپه‌روه‌رى و شه‌فافییه‌ت له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه و هاوسه‌نگى هه‌ل بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به چاوپۆشین له باكگراوندى كۆمه‌ڵایه‌تى و مه‌زهه‌بى و سیاسى.
میكانیزمى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه :
1. دانان و جێگیركردنى مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانى كاندیدكراوان.
2. دانان و جێگیركردنى پێوه‌ره‌كان بۆ هه‌ژماركردنى ئه‌و خاڵانه‌ى كه پێویسته كاندیدكراوان كۆى بكه‌نه‌وه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ كێبڕكێ كردن.
3. هه‌ڵبژاردنى ئه‌و پسپۆریانه‌ى كه له ئێستا و داهاتوو هه‌رێمى كوردستان پێویستى پێیانه، ئه‌مه‌ش به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم.
4. هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵێك له‌و به‌رنامه زانستییانه‌ى كه زانكۆ گرنگه‌كان فه‌راهه‌میان كردووه له زانكۆكانى ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، سینگافوره و مالیزیا كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى هه‌رێم ده‌گونجێن، هه‌روه‌ها پێشنیاركردنى به‌رنامه‌ى زانستیی تایبه‌ت بۆ قوتابیانى هه‌رێم.
5. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌تایبه‌تى له نێوان لێژنه‌ى باڵاى تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیارى جێبه‌جێكرنى پرۆژه‌كه له وه‌زاره‌تى پلاندانان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م كاروباره كارگێڕی و دارایى و زانستییه‌كان.
6. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنسوڵخانانه‌ى كه له‌هه‌رێمدا هه‌ن سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى پێویست بۆ وه‌رگرتنى ڤیزا بۆ قوتابییان.
7. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌رێگاى یاداشتى لێكتێگه‌یشتن به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى خوێندنى قوتابیان.
دیارى كردنى پێداویستییه‌كان :
دیاریكردنى پێداویستییه هه‌نوكه‌یی و داهاتووییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بواره زانستى و مرۆیى و كارگێڕییه‌كان، كه یارمه‌تیی گه‌شه‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌ده‌ن.
1. دیزایینكردنى فۆڕمى تایبه‌ت به روپێوى پێداویستیه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان بۆ بڕوانامه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرا.
2. كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان و تاوتوێكردنى پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان له‌باره‌ى گرنگى به‌شدارییكردنى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان یان له فه‌رمانگه‌كانیان بۆ ده‌ستنیشانكردنى پسپۆریی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانیان، نه‌ك به‌گوێره‌ى ئاره‌زووى فه‌رمانبه‌ره‌كانیان.
3. پێكهاتنى لێژنه‌ى لاوه‌كى له هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنى پڕۆژه‌كه.
4. رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان بۆ دیاریكردنى كورسی و پسپۆرییه‌كان كه پێویستن و ده‌كرێت بخرێنه خولى ئایینده‌ى پڕۆژه‌كه.
5. رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ژماره‌ى كورسییه‌كانى تایبه‌ت به پرۆژه‌كه به گوێره‌ى قه‌باره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و ئه‌وله‌ویاتانه‌ى كه پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم پێویستى پێیان هه‌یه.