پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
په‌یوه‌ندیه‌كان
سیسته‌مى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى گشتى وا ئاماده‌كراوه كه یارمه‌تى خه‌ڵك بدات له هه‌موو شوێنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق به به‌كارهێنانى كۆمه‌ڵێك پێوه‌رى باوه‌ڕپێكرا و ئامانجى دیاریكراو. بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخان و پڕۆژه‌كانى دروستكردنى باڵاخانه حكومیه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێگاكان و په‌ره‌پێدانى پڕۆژه ئاودێریه‌كان و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و ڕاهێنان و دابینكردنى كه‌ل و په‌لى گشتی وه هی تر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له وه‌زاره‌تى پلاندانان كۆمه‌ڵێك ئامانجى ئاماده‌كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ دڵنیابوون له به‌هێزكردنى پرۆسه‌كه‌و به‌كارهێنانى سه‌رچاوه گشتیه‌كان له بۆ به‌رده‌وام بوون له یارمه‌تى دانى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان وه به ده‌ستهێنانى دیدگاى په‌ره‌پێدانى هه‌رێم بۆ 2020.
ئاماده‌كردنى پلانى گشتگیر و گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى گشتى یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێش چوون له بواره‌كانى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى چاككردنى و ژێرخانى ئابوورى و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه داراییه‌كان.
كار و چالاكیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ یارمه‌تى دانى زیاتر له 5,2 ملیۆن هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستانى بۆ گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارى پێویست وه یارمه‌تى دان بۆ به‌رده‌وام بوون له گه‌شه‌كردن.
تكایه سه‌رنج و پێشنیاره‌كانتان بنێرن له ڕێگاى ئه‌م ئیمێله‌وه: