پۆلێن‌کردنی به‌ڵێنده‌ران
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
مه‌رجه‌كانى پۆلێن‌کردن
يه‌كه‌م:-پۆلين كردنی كۆمپانيا
( أ- بۆ یه‌كه‌م جار ) ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى لای خواره‌وه پێویسته:
1. پێشكه شكردنى داواكارى ( پۆلینكردن) بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلینكردن.
2. پێشكه‌شكردنی پشتگیری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی تۆماركردنی (تسجیل) كۆمپانیاكان.
3. پێشكه‌شكردنی توانای دارایی ( الكفا‌ءة المالیه ) به‌پێی پله‌ی پۆلینی داواكراو.
4. پێشكه‌شكردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ( پشتگیری سه‌ندیكا یان یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان و سه‌ندیكای پارێزه‌ران و سه‌ندیكای وردبینی و ژمێریاران) به پێی هاتوو له په‌یڕه‌وی پۆلینكردن ژماره 1 ی ساڵ 2007.
5. به‌ڵێننامه‌ی ئه‌ندازیار و ژمێریاری ( متفرغ ) به‌پێی پله‌ی پۆلینی داواكراو.
6. به‌ڵیننامه ( تعهد ) كه خاوه‌نى كۆمپانیا یان هاوبه‌شانی كۆمپانیا فه‌رمانبه‌ر نین.
7. پێشكه‌شكردنی كارى ئه‌نجامدراوی كۆمپانیا (اعمال منفذ)كه بڕه‌كانیان بگونجێن له‌گه‌ڵ پله‌ی پۆلینی داواكراو.
8. ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌نامانه‌ی سه‌ره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت به لێژنه‌ی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌درێت.
9. ده‌ركردنى فه‌رمانی وه‌زارى ( ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز وه‌زیری پلاندانان) له‌سه‌ر بڕیاری لێژنه‌ی پۆلینكردن.
10. دانی رسوماتی پێویست به‌پێی پله‌ی پۆلینكردن له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆمپانیا یان به‌ڵێنده‌ر له ژمێریاری وه‌زاره‌ت .
11. پێشكه‌شكردنی وێنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیا به مه‌رجێك پشتی وێنه‌كه سپی بێت.
دووه‌م:-پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ر
مه‌رجه‌كانى پۆلین كردنى به‌ڵێنده‌ر (شخص طبیعی) له بوارى بیناسازى یا كاره‌بایى و میكانیكى أ. ده‌بێت پشتگیرى له یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان بهێنێت و ئه‌ندم بێت تیایدا. ب. تواناى دارایى له یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى بانكى حكومى یا ئه‌هلى باوه‌ڕ پێ كرا‌و بهێنێت. ت. یه‌كه‌ى ئه‌ندازیارى و ژمێریارى به‌پێى پێویستى پله‌كه‌ى ئاماده بكه‌ن. پ. به‌ڵینامه له دادنووس بهێنێت كه فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆرى حكومه‌ت نیه. ج. دوو كارى ئه‌نجامدراو یا زیاتر پێشكه‌ش بكات كه تایبه‌ت بێت به‌و بواره‌ى كه داوا ده‌كات به مه‌رجێك به هاوپێچ گشت به‌ڵگه‌نامه‌كانى تایبه‌ت به كاره‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا بێت كه بیسه‌لمێنێت له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌وه ئه‌نجامدراوه وه‌ك (گرێبه‌ستى به‌ڵێنده‌رایه‌تى ، كۆنووسى وه‌رگرتنى سه‌ره‌تایى ، نووسراوى سپاردنى پرۆژه پشتگیرى لایه‌نى سوود مه‌ند ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌رى لاوه‌كى بوو ... هتد) . بۆ زانیارى زیاتر سه‌یرى ئه‌م خشته‌ى خواره‌وه بكه
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
تێبینى/: |