
د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو دهروازهسنوریهكان یهكدهخینهوه و كارده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی كۆنترۆڵی جۆری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌ی پێوانه سازی و كۆنترۆڵی جۆری له‌هه‌رێم رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی بگێرێت.
ڕۆژی سێ شه‌ممه 24-9-2019 د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان سه‌ردانی ده‌سته‌ی پێوانه سازی و كۆنترۆلی جۆری هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌و سه‌ردانه‌ی یه‌كه‌ی یه‌كه به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ به‌ریوه‌به‌رانی گشتی كۆنترۆڵی جۆری پارێزگاكانی هه‌رێم كۆبوه.
له‌سه‌ره‌تایی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆله‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و كار و ئه‌ركه‌كانیان كرا به‌تایبه‌ت له پشكنین و به‌داوداچونی تاقیگه‌كان" دواتر وه‌زیری پلاندانان بریاریدا لێژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێندریت به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستن و هاوتاكردنی تاقیگه و كاری ده‌روازه سنوریه‌كان كه رۆژانه پشكنین بۆ ئه‌و كاڵایانه ده‌كه‌ن كه ده‌هێندرێنه هه‌رێم هاوكات هه‌واڵه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی خاڵه‌سنوریه‌كان به‌یه‌ك سیسته‌م كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی ههماههنیگهكانی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستنی كاره‌كانیان و ئاگاداربون له‌یه‌كتری. پاشان تاوتوێی بهستانداركردنی ده‌سته‌ی پێوانه سازی و كۆنترۆڵی جۆری كرا كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت رۆڵ و ئه‌ركی زیاتر بگێرێت له خاڵه‌سنوریه‌كان و له‌چاودێری كردنی بازاره‌كان و بهداوادچون بۆ ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانی كه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن كه ره‌زامه‌ندنی تاقیگه‌كانی پێویسته..