ئه‌مڕۆ 11/7/2011 بهسهرپهرشتىو ئاماده‌بوونى دكتۆر علی سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه به‌هاوكارى سندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له ته‌لارى سعد عبدالله له هه‌ولێر سازكرا بۆ به‌رزراگرتنى رۆژى جیهانى دانیشتوان، كه تیایدا ژماره‌یك له وه‌زیرانى حكومه ههرێمو نوێنه‌رانى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان ووتارێكى پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر گرنگى رۆژى جیهانى دانیشتوان‌و ئاماژه‌یدا به گرنگى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى دانیشتوان، هه‌روه‌ها گوتى كه گه‌شه‌ى دانیشتوان ده‌رفه‌تێكى باشه بۆ هه‌رێمێكى وه‌ك كوردستان كه به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت.
دواتر چه‌ند شاره‌زایه‌كى كوردستان‌و بیانى ژماره‌یه‌ك بابه‌تیان پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر گرنگى ئه‌م رۆژه‌و ئه‌و دهرفهتو گرفته‌كانى گه‌شه‌ى به‌رچاوى دانیشتوان ده‌یانهێنێته ئاراوه.
جێگه‌ى ئاماژه پێدانه كه له ساڵى 1987 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژى 11/7 ى ده‌ستنیشانكردووه بۆ یادكردنه‌وه‌ى رۆژى جیهانى دانیشتوان. ئه‌م ساڵیش ئه‌م بۆنه‌یه بایه‌خى تایبه‌تى خۆى ده‌بێت به‌وه‌ى كه دانیشتوانى جیهان ده‌گاته 7 ملیار له چه‌ند مانگى داهاتوودا.