له ڕێكه‌وتی 22/1/2015، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو ئاگات دوماره، راوێژكارى دارایی بۆ ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له باڵوێزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له به‌یروت، و ئالان گێبخات، كونسوڵى گشتى كۆمارى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، وشاندى یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا باس له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره كرا كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌رده‌بێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه كونسوڵى فه‌ڕه‌نسا پشتگیرى ووڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه له هه‌موو ئاستێكدا و رایگه‌یاند كه ووڵاته‌كه‌ى تا ئه‌وپه‌ڕى تواناى هاوكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا. هه‌روه‌ها ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى كرد كه تاكه هێز له ئێستادا دژ به‌م تیرۆره وه‌ستاوه.. .
له ته‌وه‌رێكى تردا ره‌وشى ئابورى تاوتوێكرا و تیشك خرایه سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر ئابوورى ناوچه‌كه و هه‌رێم به‌تایبه‌تى به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى رووى تێكردووه هه‌روه‌ها كاریگه‌رى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌سه‌ر ئابورى و وه‌به‌رهێنان. له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیرى پلاندانان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رى شه‌ڕ و هاتنى سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان و نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ره‌وشى ئابورى هه‌رێم له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه و كۆمپانیاكانى جیهان تا ئێستاش به‌رده‌وام له هه‌وڵى وه‌به‌رهێنانن له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له پڕۆژه‌كانى ژێرخان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیریه‌ى له هه‌رێمدا به‌رقه‌راره سه‌ره‌ڕاى ئه‌و جه‌نگه‌ى به‌رۆكى هه‌رێمى گرتووه. ..
له كۆتاییدا، د. على سندى سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نساى كرد به‌رامبه‌ر به‌و رۆله پۆزه‌تیڤه‌ى له‌م دۆخه‌دا ده‌یبینێ و به‌رامبه‌ر پشتگیرى به‌رده‌وامیان بۆ هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیكردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كانى په‌ره‌پێدان كرده‌وه...