
له میانه‌ى ئاماده‌كارى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2013، ئه‌مڕۆ 15-8-2012، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانان، له‌گه‌لأ د. على سعید، وه‌زیرى خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى، و د. عیسمه‌ت محمد خالد، وه‌زیرى په‌روه‌رده، و دواتر له گه‌لأ كریم سنجارى، وه‌زیرى ناوخۆ، كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و باس له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى هه‌ر سێ وه‌زاره‌ت كرا كه له پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانى ساڵى 2013 رێزبهندكراون، له‌گه‌لأ ته‌رخانكردنى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى 2013 بۆ پڕۆژه‌كان.
هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى پڕۆژه‌كان به‌پێى ناوچه‌ى جوگرافى و پێویستى ناوچه‌كان به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه دووپاتكراوه، و پێشنیاركرا كه ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به ته‌واوكردنى پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانى ئێستا له بوارى جێبه‌جێكردندان، له‌گه‌لأ گرنگی دان به ره‌چاوكردنى رێژه‌ى چاودێرى و یه‌ده‌گ بۆ پڕۆژه نوێیه‌كان.