ئەمڕۆ
٢٤/١٠/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان،
پێشوازیکرد لە بەڕێز (تاکیما ساکۆمۆتۆ) بەڕێوەبەری نوێی رێکخراوی پەرەپێدانی
نێودەوڵەتی ژاپۆنی (جایکا) لە هەرێمی کوردستان.
سەرەتا وەزیری
پلاندانان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێ کرد و سوپاسی بەڕێوەبەری پێشووی کرد بۆ
هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ وەزارەت و ئومێدی خواست لە ئایندەدا
هاوکارییەکان بەردەوام بن، چونکە ژاپۆن رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە
و پەرەپێدانی هەرێمی کوردستاندا.
بەڕێوەبەری نوێی جایکا جەختی
کردەوە لە درێژەدان بە هاوکاریکردنی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و بەڵێنیدا هەوڵ
بدات پەیوەندییەکان پتەوتر بکات.