
ڕۆژی دووشه‌ممە 29-7-2019 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگاری دهۆك. له دیدارێك باس له كار و به‌رنامه‌كانى چوارساڵى داهاتووى وه‌زاره‌ت كرا به‌تایبه‌ت له‌هه‌ماهه‌نگى كردنى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ دیارى كردنى بودجه و پرۆژه و كاره‌كانى پاریزگاكان، بە جۆرێك هەماهەنگی هەبێ بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی.
له بەشێكی تر‌ى دیداره‌كه وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد پاریزگا و یه‌كه ئیدارییە‌كان هاوكارى پلان و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بن و وه‌ك وه‌زاره‌تى پلاندانانیش كارى سه‌ره‌كیان دارشتنى پلانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت ده‌بێـت له سێكته‌ره جیاجیاكان له‌و پێناوه‌ش گفتوگۆى پێویست له‌باره‌ى كارى كۆمپانیاكان و پرۆژه‌كانى سنورى پاریزگاى دهۆك كرا كه له‌ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجامدراوه و پلانى داهاتووى وه‌زاره‌تیش بۆ ساڵانی داهاتوو به‌وردی تاوتوێ كرا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پاریزگاى دهۆك پاڵپشتی تەواوی پارێزگای دهۆكى نیشاندا بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌ى وه‌زاره‌ت و زیاتر هه‌ماهه‌نگى كردن لەنێوان هەردوولا.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له د.بەختیار شاویس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى جیاجیاى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایی وده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیرى پلاندانان سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تیان كردبوو. له‌دیدارێكدا باس له ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییە‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد كرا به‌تایبه‌ت ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى كۆبوونە‌وه‌كان و سه‌ردانى وه‌فدى هه‌ردوولا. له‌به‌شێكی تر‌ى دیداره‌كه وه‌زیرى پلاندانان هیواى خواست نوێنه‌رانى كورد لە به‌غدا رۆڵی خۆیان بگێڕن لە كاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتەكانی هەرێم و بەغدا.