
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5-3-2012، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ماری ئه‌نتوانیت فلۆمیان، بریكارى پێشووى وه‌زاره‌ت له حكومه‌تى فیدڕالى كهنهدىو سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌نستیتۆى كه‌نه‌دى بۆ حوكمڕانى، و به‌ڕێز پیته‌ر باچله‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆگرامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان UNDP، وشاندى یاوه‌ریان.
له دیدارێكدا باس له كۆنفڕانسى لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و فیدڕالیزمو ده‌ره‌نجامه‌كانى كرا كه له 27 ى شوباتى 2012 له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى پارێزگاكان له به‌غدا سازكرا. دواتر قۆناغی دووه‌مى پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گشتى كه له هه‌رێمى كوردستان‌و عیراقدا ئه‌نجام ده‌درێت تاوتوێ كرا. مه‌به‌ستى ئه‌م پڕۆژه‌ش بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى حكومییه بۆ ئه‌وه‌ى رۆلى چالاكتر ببینێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان‌و عیراق. هه‌روه‌ها ئه‌نستیتۆى كه‌نه‌دى بۆ حوكمڕانى ئاماده‌یی خۆى دهربِرى بۆ پاڵپشتى كردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه له رێگاى هاوكارىو هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ داموده‌زگاكان له هه‌رێمى كوردستان‌و ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق.