رۆژی ١٠/١١/٢٠١١
بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی
نووسینگەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد و لەلایەن بەڕێز (رۆن ڤان رۆم) سەرپەرشتیاری
بەشی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
وەزیری پلاندانان کورتەیەکی
پێشکەش کرد لەسەر پێشکەوتنە ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و داوای لە
سندوقی دراوی نێودەڵەتی کرد لقێک لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە تا بتوانن هاوکاری
زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە بوارەکانی دارایی و بەڕێوەبردنی داراییدا