
د.دارا ڕەشید: لەمساڵ هەنگاوەکانی سیستەمی ئەلکتڕۆنی کردنی دامەزراوەکانی حکومەت کاری لەسەر دەکرێت ،د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم دەڵێت کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ یەکخستنی کاری دەروازەسنوریەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی کارمەندان و پێشخستنی تاقیگەکان ئەنجامدەدەین.
ئەم ووتانەی وەزیری پلاندانان لەمیانی سەردانێکی هات کەئڕۆژی پێنج شەمە ۲٠_۲_۲٠۲٠ بۆ بەرێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی کە هەریەک لە بریکار وبەرێوەبەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری هەرێم یاوەری بوون.
لەو سەردانەیدا وەزیری پلاندانان بەشەجیاجیاکانی بەسەرکردەوە ولەگەڵ بەرێوەبەر و کارمەندانی ئەو بەرێوەبەرایەتیە کۆبووە و لەکێشەو گرفتەکانی کۆڵییەوە.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە گرنگی سەردانەکەی کرد بەمەبەستی زیاتر پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری. ووتیشی هەنگاوی جدی دەنێن بۆ یەکخستنی دەروازەسنوریەکان و فرۆکەخانەکان بۆ ئەوەی ڕێگری لەکاڵای خراپ و ماوەبەسەرچوو بکرێت بۆ بازارەکانی هەرێم.
وەزیری پلاندانان ڕاشی گەیاند دەبێت ئاستی کارمەندان و تاقیگەکان بەرزبکرێنەوە و پشکنین و بەدواداچون و چاودێری بازاریش زیاتر بکرێن.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا تیشکی خستەسەر هاوردەکردنی خشڵ و رێکارە تاقیگەییانەی کە دەگیرێتەبەر بەتایبەت لە خاڵەسنوریەکان و فرۆکەخانەکان.
لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکانی حکومەت و کەم کردنەوەی ئەو ماوە زۆرەی کە لەمامەڵەی هاوڵاتیان دەخایەنێت، وەزیری پلاندانان ئاشکراشی کرد لەمساڵ کارەکان دەست پێدەکەن و بەشێک لە دامەزراوەکان کاریان لەسەر کردوە.