ئه‌مڕۆ 23/11/2015، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له بڕۆنۆ جیدۆ، به‌رپرسى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) له عیراق، و جوزێف مێركس، به‌رپرسى كۆمسیۆنى ناوبراو له هه‌رێمى كوردستان، و شاندی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له دوایین ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا هه‌روه‌ها كۆسپ و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان تاوتوێكرا. هۆكارى سه‌ره‌كى بوونى ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونى ئاژانسێكى تایبه‌ت به ئاواره‌ی ناوخۆیى هاوشێوه‌ی په‌نابه‌رانى ده‌ره‌كى. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كاره‌كانى تایبه‌ت به هاوكاریكردنى ئاواره‌كان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆرى رێكخراو و ئاژانس و لایه‌نى تر دابه‌شبكرێن و له ده‌ره‌نجامدا دووباره‌بوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنى كاره‌كانى لێبكه‌وێته‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێواز هاوكارى و خزمه‌تگوزاریه‌كان پێشكه‌ش بكرێن. له كۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوانیان كرده‌وه بۆ باشتر رێكخستنى كار و چالاكیه‌كانیان.