ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/6/2011، به‌ڕێز د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فازلأ الزغبى، به‌رپرسى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك‌و كشت‌وكال (FAO) وشاندى یاوه‌رى كرد.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرنگى په‌یوه‌ندى نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانان‌و FAO كرا به‌تایبه‌تى كه ئێستا ئه‌م رێكخراوه پڕۆژه‌كانى له رێگاى پلانێكى ستراتیژیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و ستراتیژیه‌ته ده‌وه‌ستێته سه‌ر سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى كه بریتین له بونیاتنانى توانا‌و ناساندنى ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌م، پێداچوونه‌وه‌ى سیاسهتو ستیراتیژیهكانو هاندانى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى كشتوكالأ.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كان، FAO جه‌خت ده‌كاته سه‌ر بواره‌كانى سه‌لامه‌تى خۆراك، په‌روه‌رده‌كردنى ماسى‌و مه‌رو ماڵات به به‌كارهێنانى ته‌كنۆلۆجیاى سهردهمو پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ووشكه‌ساڵى.