
ئه‌مڕۆ 13-2-2012 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له دكتۆر ستیڤن ریمه‌ر، پسپۆرى باڵاى په‌ره‌پێدانى
كه‌رتى تایبه‌ت له بانكى نێوده‌وڵه‌تى،و شاندی یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى
بۆ په‌ره‌پێدانه كه‌رتى تایبه‌ت كرا كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵى پێداچوونه‌وه‌ى یاسا‌و
رێساكانى په‌یوه‌ندیدارن به به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان‌و
ژماره‌یه‌ك پێشنیاریان پێشكه‌ش به حكومه‌تى هه‌رێم كردووه بۆ له‌به‌رچاوگرتنى له
كاتى ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنى پێویست بۆ یاسا‌و رێساكانى تایبه‌تن به‌م كه‌رته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى بهرزنرخاندو
گرنگیه‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بوارێكه‌وه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌یدا كه ده‌بێته مایه‌ى چالاككردنى زیاترى كه‌رتى تایبهتو به‌شداریكردنى
له به‌ره‌وپێشبردنى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێم.