
ڕۆژى 18/8/2014، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ئهنكس مه‌كى، كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و باكوورى عیراق، كرد.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه قوولأ و پته‌وه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌ریتانیا به‌رزنرخاند. هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه پتهوتربكهن. دواتر، به ووردى باس له‌و پێشهاتانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا و ره‌وشى ئاواره‌كان كرا كه روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه. كونسوڵى به‌ریتانى ستاشیى رۆلى حكومه‌تى هه‌رێمى كرد له‌مه‌ڕ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ئاواره‌كان و دابینكردنى پێداویستییه‌كانیان ئه‌گه‌رچى ئه‌ركه‌كه زۆر قورسه و پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌مووى تیایدا به‌شداربێت هه‌روه‌ها باسى له هاوكارى مرۆیى حكومه‌تى ووڵاته‌كه‌ى كرد بۆ هه‌رێمى كوردستان. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. على سندى دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م بارودۆخه‌ى به هۆى هاتنى به‌لێشاوى ئاواره‌كان له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو و هه‌لومه‌رجى ناوچه‌كه هاتۆته ئاراوه قه‌یرانێكى زۆر سه‌خته كه به‌ته‌نها حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رى بكات.