هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

ئه‌یلول 28, 2016
S M T W T F S
1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی رادەگەیەنێت

Web News 28 September, 2016 

21 ئەیلول 2016 هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق. حکومەتی هەرێمی کوردستان چوارچێوەیەکی نوێی ستراتیژیی پەسەند کرد بۆ پتەوکردنی پرۆگرامەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم. بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانان ووتی : "ئەم چوارچێوە نوێیە سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەبا دەکات لەگەڵ دیدگای 2020ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی ناساندنی ستراتیژێکی تری کارا بۆ بازاڕی کار، بۆ بیمەی کۆمەڵایەتی و بۆ تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بۆ ئەوەی هەژاران و کەمدەستان بپارێزێت و دەرفەت بۆ لاوان دابین بکات. ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی ئابوری حکومەتی هەرێمدایە، کە لە حوزەیرانی 2016 راگەیەندرا."

بەڕێز رۆبەرت باو جۆدە، بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق وتی "خۆشحاڵین پاڵپشتی چاکسازییەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بکەین لە هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە پلانەکانی چاکسازی ئابوری". چوارچێوەی ستراتیژیی پاراستنی کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان داڕێژراوە بۆ باشترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و سوودەکان بە هەژارترین گروپەکان، هاوکات هەوڵی بەدیهێنانی بەردەوامیی دارایی دەدات. چاکسازییەکان پێویستیان بە دەرکردنی یاسای نوێ هەیە، وەک یاسای کار، یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و یاسای کۆمەکی کۆمەڵایەتی. هاوکات دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی ئەرکی هەندێک لە وەزارەتەکان و دروستکردنی دامەزراوەی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پرۆگرامە تازەکان. بەڕێز د.محمد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وتی "وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشەنگ دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەم چوارچێوەیەدا و چاوەڕوانی پاڵپشتی هاوبەشەکانمان دەکەین لەم پرۆسەیەدا."

ستراتیژەکانی بازاڕی کار

بازاڕی کاری ئێستا ناتوانێت گەشە بکات و داخوازییەکانی ئێستا و ئایندەی کار پڕبکاتەوە. بەپێی رێژەی سەدیی دانیشتوان، هەرێم یەکێک لە گەورەترین کەرتە گشتییەکانی هەیە لە جیهاندا. هاوکات ژمارەیەکی زۆر بێکاری خوێندەواری هەیە، بەتایبەتی لەناو ئافرەتاندا. سێ ستراتیژی سەرەکیی بۆ چاکسازی بازاڕی کار بریتین لە:

• دابینکردنی هێزی کاری کارا و کارخوازی توانادار و کارامە، لەڕێگەی سیستەمەکانی پەروەردە و راهێنان و هاندەر لەسەر بنەمای بازاڕ.

• گرتنەبەری رێوشوێن بۆ کەمکردنەوەی دژوازی لەنێوان کارکردن لە کەرتی گشتی و کارکردن لە کەرتی تایبەت، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بوژاندنەوەی کەرتی تایبەتدا.

• داڕشتنی چواچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی لەسەر بنەمای شیکاری نوێ، سیاسەتی کاری باش داڕێژراو و گفتوگۆی بونیاتنەر لەناو هاوبەشە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ستراتیژەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی

بیمەی کۆمەڵایەتی ئێستا بەگشتی کارمەندانی کەرتی گشتی رووماڵ دەکات. نزیکەی 85 لەسەدی کارمەندانی کەرتی تایبەت رووماڵی بیمەی کۆمەڵایەتی یان خانەنشینیان نییە. ستراتیژە سەرەکییەکان بۆ چاکسازی بیمەی کۆمەڵایەتی بریتین لە:

• یەکخستنی پرۆژەکانی خانەنشینی گشتی، تایبەت و ئەوانی تر، بۆ زامنکردنی ئەوەی هەمو کەسێک دەستیدەگات بە بیمەی کۆمەڵایەتی بەدەرلەوەی لە کوێ کاردەکات.

• داڕشتن و جێبەجێکردنی میکانیزمی نەریتی و بەدیل بۆ فراوانکردنی رووماڵی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی.

• داڕشتن و جێبەجێکردنی پرۆگرامی بیمەی بێکاریی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی کار لەدەستدەدەن پاڵپشتی قۆناغی گواستنەوەیان هەیە.

 ستراتیژەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی

لەکاتێکدا کە هەرێم بڕێکی بەرچاوی بودجەکەی خەرج دەکات بۆ کۆمەکی نەختینە، تەنها 11 لەسەدی هەژارترین هاوڵاتیان کۆمەکی نەختینە وەردەگرن. ستراتیژە تازەکان جەخت دەخەنە سەر:

 • بەکارهێنانی هەژاریی وەک پێوەری سەرەکیی بۆ شایستەیی بۆ پرۆگرامەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی کاریگەر بۆ گروپە پەراوێزخراو و کەمدەستەکان

•  پاراستنی سەرمایەی مرۆیی لەڕێگەی هاندانی تەندروستی و پەروەردەی باشترەوە

بەڕێز غسان ئەلخواجە، شارەزای پێشکەوتووی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بانکی نێودەوڵەتی و سەرپەرشتیاری تیمی کار دەڵێت: "لەڕێگەی داڕشتن و جێبەجێکردنی چوارچێوەی ستراتیژیی پاراستنی کۆمەڵایەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دادوەری بەدیدەهێنێت لە کۆمەکی کۆمەڵایەتیدا، دەرفەت دابین دەکات بۆ بەشدارانی بازاڕی کار و توانای بەرگەگرتن دەبەخشێت لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هەژاندا. ئەمە لەڕێگەی کۆمەڵێک پرۆگرامەوە ئەنجام دەدرێت کە بەسەریەکەوە دادوەری، دەرفەت و بەرگەگرتن دابین دەکەن."

چوارچێوە تازەکە داڕێژراوە بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی وەزارەتەکانی کار، پەروەردە، تەندروستی و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاڵپشتی و رێنمایی تەکنیکی لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە. بەڕێز زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەبەرهێنان لە وەزارەتی پلاندانان، سکرتێری لیژنەی باڵا بوو و رابەرایەتی پرۆسەی داڕشتنی چوارچێوەکەی کرد. راوێژ و گفتوگۆی ورد ئەنجامدراوە لە مایس 2015ەوە تا ئاداری 2016 لەگەڵ کەرتی گشتی، پەرلەمانتاران، رێکخراوە ناحکومییەکان، کەرتی تایبەت، کۆمەڵگە خۆجێییەکان، ئەکادیمییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

مانشێته‌کان

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو
Web News 03 May, 2018 

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەول ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.