
وه‌زیرى پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا له‌هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى گرنگیان بینیوه له پێشخستنى بوارى زانستى و پێگه‌یاندنى خوێندكاران.
ئه‌م وتانە‌ى د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى پێشوازى كردنى له د. ئیدریس هادى ساڵح سه‌رۆكى زانكۆى تیشك هات كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 22-8-2019 سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تى پلاندانانى كرد. له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ئاستى زانستى زانكۆ و دامه‌زراوه په‌روه‌ده‌ییه‌كان كرا له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناكانى تا بتوانرێت خزمه‌تى زیاترى دامه‌زاروه‌كانى تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ى زانستى بكرێت و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیش سوودیان لێوه‌ربگرن.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه وه‌فدى میوان داوایان كرد وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنى دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا له‌هه‌رێمى كوردستان بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى پلاندانان به‌پێویستى زانى هه‌ماهه‌نگی زیاتر هەبێت له نێوان زانكۆ تایبه‌تیه‌كان و حكومیه‌كان له‌چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنمایه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت زۆرترین خوێندكار سوود له توانا زانستیه‌كانى زانكۆكانى هه‌رێم وه‌ربگرێ.
له‌كۆتایش وه‌فدى میوان خەڵاتی قه‌ڵغانى رێزلێنانیان به‌خشییه د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌پاى كار و خزمه‌ته‌كانى له‌ماوه‌ى رابردوو و ئێستا و هیواى سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ خواست له ئه‌ركه‌كه‌یدا و لە بەرامبەردا وەزیری پلاندانان دووپاتی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە خزمەتكردن و هەوڵی دروستكردنی باشترین هەماهەنگی دەدەن لەنێوان دامەزراوەكانی حكومەت و دامەزراوە ئەهلییەكان.