
ئه‌مڕۆ 15-2-2012 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له تاكیما ساكا مۆتۆ، به‌رپرسى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى
نێوده‌وڵه‌تى (جایكا) له عیراق، و شاندی یاوه‌رى.
له دیدارێكدا باس له كاروچالاكییه‌كانى
ئاژانسه‌كه به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان كرا وتیشك خرایه سه‌ر ئه‌و سێ پڕۆژه گه‌وره‌یه‌ى
كه ئه‌نجامى ده‌دات به بڕى نزیكه‌ى 600 ملیۆن دۆلار له میانه‌ى قه‌رزى وو‌ڵاتى ژاپۆن
بۆ حكومه‌تى عیراقی فیدڕال. ئه‌م سێ پڕۆژه‌یه‌ش بریتیین له پڕۆژه‌كانى بنیاتنانه‌وه‌ى
كه‌رتى كاره‌با له هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان، پهرهپێدانو گه‌یاندنى ئاو
له هه‌ڵه‌بجه بۆ چاككردنى جۆر‌و زیادكردنى به‌شه ئاو، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ى دروستكردنى
وێستگه‌ى كارۆئاوى دێره‌لوك له دهۆك بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌رێمى
كوردستان. شایانى باسه ئه‌م پڕۆژانه له رێگاى ته‌مویلى هاوبه‌شه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت
كه حكومه‌تى هه‌رێم 10% ئه‌م گوژمه‌یه ده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیرى پلاندانان سوپاس‌و ستایشى حكومهتو
خه‌ڵكى كوردستانى بۆ حكومهتو گه‌لى ژاپۆن بهگشتىو ئاژانسى جایكا به تایبه‌تى ده‌ربڕى
و ئاماده‌باشى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌ر هاوكارىو ئاسانكارییه‌ك.