
ئه‌مرۆ 16-4-2012، د. علی سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له د. سید جعفر حسین، به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانی WHO له عیراق‌و شاندى یاوه‌رى.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه لهرێگاى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى باشتر‌و سه‌رده‌میانه كه له ئاستى خزمه‌تگوزارى ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بێت، به تایبه‌تى پڕۆژه‌ى كاراكردنى چاودێرى ته‌ندروستى سه‌ره‌تایى به كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى تایبه‌ت به‌م چاودێریه، ودابینكردنى ئامێرى پێشكه‌وتوو، و په‌ره‌پێدانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تایبه‌تمه‌ند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان گرنگى وپێویستى ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى دووپاتكرده‌وه كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنى ته‌ندروستى هاووڵاتیان، ورێگاگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كان، وكه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى مردنى ئافرهتو منداڵان.