ئەمڕۆ
٢٤/١٠/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
پێشوازیکرد لە بەڕێز (ئوسامە مەکاوی) جێگری بەرپرسی یونسێف لە عێراق.
سەرەتا بەڕێز
مەکاوی باسی لە پرۆژەکانی یونسێف کرد لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەیدا بە پێشکەوتنی
هەرێمی کوردستان لەبوارە جیاوازەکاندا، کە بۆتە جێگەی سەرنجی هەموو لایەک.
وەزیری
پلاندانان بە بایەخەوە باسی لە پرۆژەیەکی یونسێف کرد بەناوی (رووپێوی هێشوویی
فرەئاماژەدە) کە لەڕێگای کۆمەڵێک ئاماژەدەرەوە دەرئەنجامی گرنگ دەخاتە بەردەستی
حکومەت بۆ بەکارهێنان لە پرۆسەکانی پلاندانان و بڕیارداندا. هاوکات وەزیری
پلاندانان داوای لە یونسێف کرد پاش دەرچوونی دەرئەنجامەکانی رووپێوەکە هاوکاری
حکومەت بکەن بۆ بەکارهێنانیانی زانیارییەکان لە پرۆسەی پلاندانان و پەرەپێداندا،
بۆ ئەم مەبەستەش دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی پلاندانان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو
هاوکاریی و کارئاسانییەک.