ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

پڕۆسه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌

بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه‌ په‌ره‌ى پێده‌درێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌ ڕێگاى پرۆسه‌ى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مه‌جۆر.

وه‌زاره‌تى پلان دانان وه‌ به‌تایبه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ڕۆلێكى سه‌ره‌كى و هه‌ماهه‌نگ ده‌بینێت له‌ ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و هه‌روه‌ها ئه‌ركى "پڕۆپۆزه‌لى" پڕۆژه‌ و خه‌مڵاندن و ئاماده‌كردن و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ و ته‌رخانكردن و دووباره‌ ته‌رخانكردنه‌وه‌ى بوودجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.
په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌كان به‌ پرۆسه‌یه‌كى دیاریكراوى پێشوه‌خت تێپه‌ڕده‌بێت وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بریتیه‌ له‌ دیاریكردنى "سه‌قفى" بوودجه‌ بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك كاتێك كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان دیاریده‌كات. له‌ پاش دیاریكردنى سه‌قفى بوودجه‌ دیاریكرا, به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوجه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر زانیارى پڕۆژه‌كان و ڕێژه‌ى خه‌رجى ماوه‌ى ڕابردوو، وه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و زانیاریانه‌ى خرانه‌ ڕوو ته‌رخانى پێویست دیاریبكه‌ن بۆ پڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان و پێشنیار كراوه‌كان به‌ مه‌به‌ستى پێشنیاركردن بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان. وه‌زاره‌تى پلاندانان فۆڕمى تایبه‌ت بۆ ئاماده‌كردنى بوودجه‌ ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ڕێنمایی بۆ چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى نوێ. پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان لیستى پڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان و پێشنیاركراوه‌كان ده‌نێرن بۆ وه‌زاره‌تى پلان دانان, به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان پڕۆژه‌كان شیده‌كاته‌وه‌ و لیستی پڕۆژه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان ئاماده‌ ده‌كات به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان. كاتێك وه‌زاره‌تى پلان دانان لیستی پڕۆژه‌كانى په‌سه‌ندكرد, به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ڕاپۆرتێك ئاماده‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ وورده‌كارى له‌سه‌ر پڕۆژه‌به‌رده‌وامه‌كان و پێشنیاركراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بكات. پاشان پڕۆپۆزه‌لى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت و ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنى كۆتایی.

 په‌ڕه‌ى نوسراوى فه‌رمى

په‌ڕه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌


 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.