به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی زیاتر به ئه‌زموونی وڵاتی كۆریای باشوور له بواری په‌ره‌پێدان‌و رۆِڵی گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆریای باشووریان كرد له رێكه‌وتی (15 – 29 /11/2015). سه‌ردانییه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئاژانسی كۆیكاینێوده‌وڵه‌تی (KOICA) بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی و ئه‌نستیتۆی كوردستان بۆ كارگێری گشتی (KIPA) رێكخرابوو. شانده‌كه‌ی هه‌رێم به نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامانی پرۆژه‌كه، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له كۆریای باشوور مایه‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌زاره‌تمان ئاشناكرا به سیستمی كار و ئه‌زموونی وڵاتی خانه‌خوێ له‌مه‌ڕ په‌ره‌پێدان‌و رۆِڵی به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریدا. لێره‌دا ئامانجی KIPA ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكه له بواری په‌ره‌پێدانی مرۆیی.
ئه‌نستیتۆی كۆریا بۆ په‌ره‌پێدانی ستراتیجی (KDS)له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی زانكۆی كۆنكۆكهه‌ستان به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه. ئه‌وه‌بوو به‌ر له ده‌سپێك له‌سه‌ر داواكاریی ئه‌نستیتۆی كۆریا، تیمی به‌شداربووی وه‌زاره‌تمان وێنایه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان له كایه‌ی په‌ره‌پێدان و راهێنان ئاماده كرد. مه‌به‌ست له‌مه هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی گرفته‌كان و زه‌مینه خۆشكردنه بۆ پێشنیازی زیاتری پسپۆڕان.
جێی باسه به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی زیاتر به سیستمی راهێنان و په‌ره‌پێدان شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پرۆگرامه‌كه‌دا چه‌ند سه‌ردانێكی مه‌یدانیی بۆ چه‌ند په‌یمانگه‌یه‌كی راهێنان ئه‌نجامدا، له‌وانه: په‌یمانگای LOGODI، په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی مرۆیی گیۆنگی و سه‌نته‌ری گیۆنگی بۆ داهێنان‌و تازه‌گه‌ری ئابووری.
له كۆتایی پرۆگرامه‌كه به وردی پێداچوونه‌وه‌ى خشته‌ی پرۆگرامی سێ مانگی ئاماده‌كردنی راهێنه‌ران كرا و یه‌كێك له به‌شداربووان وه‌ك رابه‌ری تیم ده‌ستنیشانكرا.
له‌كۆتاییدا بڕیاردا بۆردێكی باڵای حكومه‌ت بۆ په‌ره‌پێدان و راهێنان پێكبهێنرێت، به‌جۆرێك ئه‌ندامانی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تمان بن. هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك بۆ نووسین و داڕشتنی ره‌شنووسی یاسا‌وسیاسه‌تی په‌ره‌پێدان و راهێنان بۆ كه‌رتی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه دابنرێت.
هه‌روه‌ها بریاردرا به‌ئاراسته‌كردنی نووسراوێكی فه‌رمیی وه‌زاره‌تمان بۆKOICA، به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ بنیاتنانی باڵه‌خانه‌ی KIPAتاوه‌كو راهێنه‌رانی پرۆژه‌كه له كاتیگه‌ڕانه‌وه‌یاندا خوله‌كانیKIPAی تیاداجێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وه جگه له ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی تایبه‌ت بۆخوله‌كانی راهێنان، كه مه‌به‌ست تێیداجێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی(KIPA)یه.


