رۆژى 9ى حوزه‌یرانى 2010 به چاودێرى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و(سه‌رۆكى لێژنه‌ى باڵاى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له هه‌رێمى كوردستان ) نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر (سه‌رۆكى ژوورى عه‌مه‌لیاتى سه‌رژمێرى پارێزگاى هه‌ولێر ) وخاتوو نوها خزر یوسف نوێنه‌رى وه‌زراه‌تى پلاندانانى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق و (به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى دانیشتوان) لهبهساڵى 2010 و به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان وئاواهییهكان نوێكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆدان و ژماره‌لێدان ،
وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خولێكى تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى ئامار و سه‌رۆكى لیژنه ناوه‌ندیی و گهمارۆسازى ژماره‌دانان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له هۆڵى هاى سیتى شارى هه‌ولێر كرایه‌وه.
له‌مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه وه‌زیرى پلاندانان له ووته‌یه‌كیدا ووتى سه‌رژمێرى سهرچاوهیهگى گرنگى داتا و زانیارییه له بواره‌كانى دیمۆگرافى و ئابوورى و كارگێڕى و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یى و ژێرخانى ئابوورى و كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى و ته‌واوى بواره‌كانى تره و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندوبوونى دهزگاپهیوهنددارهكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوانى له عێراق به‌گرنگ وه‌سفكردوو داواى له به‌شداران كرد به‌گرنگییه‌وه بایه‌خ به‌م خوله بده‌ن و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه چه‌ندین پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى له‌كات و سه‌رده‌مى جۆراوجۆربووهو له عێراقدا ئه‌نجامدراوه و ته‌نانه‌ت دواهه‌مینیان له‌ساڵى 1997 له‌به‌ر بارودۆخى سیاسى به‌بێ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه ،
دواتر پارێزگارى هه‌ولێرو له ووته‌كه‌یدا پرۆهى گهمارۆسازى و ژماره‌دان و كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ى له پێناو سه‌ركه‌وتنى پرۆسهك خسته ڕوو و سوپاسى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و بۆ به‌شداریان له پرۆسه‌كه‌دا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق وسه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ووتاریان خوێنده‌وه ، دواتر ده‌ست به‌كارى ئاسایى خوله‌كه كرا كه شاره‌زایان به‌ڕێوه‌به‌ى ده‌به‌ن و لهخولهكهش زیاتر له 100 كه‌س به‌شدار ده‌بن و چوار ڕۆژ به‌رده‌وا ده‌بێت و به‌شێوه‌یى پراكتیكیش به شێوه‌ى ئه‌زموونى ئه‌نجامده‌درێت .