
له ڕێكه‌وتی 19-5-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو ئیتسكوكو ئوكودا، سه‌رۆكى به‌شى پلاندانانى ستراتیژى و به‌دواداچوون له كۆمسیۆنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى رۆژئاواى ئاسیاى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (ئیسكوا)، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا له بوارى راهێنان و په‌ره‌پێدانى مرۆیى له كه‌رتى گشتى كه له ئێستا رێكخراوى ئیسكوا به هاوكارى ئه‌نستیتۆى كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى گشتى كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمه هه‌شت خولى راهێنان ئه‌نجام ده‌دات بۆ كارمه‌ندانى حكومى. ئه‌م خولانه‌ش تایبه‌تن به به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى گشتى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پێشنیار بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه و چالاكى تر‌ى له‌م جۆره له داهاتوودا گه‌ڵاڵه كرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى له خاتوو جانا هایباسكۆڤا، باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عیراق، و شاندى یاوه‌رى كرد. سه‌ره‌تا باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا باسى له كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌مه هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له گه‌لأ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى جۆراوجۆردا. دواتر باس له ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق به تایبه‌تى دواى ئه‌م پێشهاته نوییانهى پارێزگاى ئه‌نبار و ئاواره‌بوونى نزیكه‌ى 150,000 كه‌س له شارى رومادى. هه‌روه‌ها باس له ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌و كۆنفڕاسه نێوده‌وڵه‌تیه كرا كه بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌م ساڵا له بڕۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه سازبكرێت كه تیایدا شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به‌شداره. له كۆتاییدا وه‌زیرى پلاندانان ستایشى یه‌كێتى ئه‌وروپاى كرد سه‌باره‌ت به پاڵشتیكردنى هه‌رێمى كوردستان له زۆر بواردا.