پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانداننی ژێرخان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانانى ژێرخان یه‌كێكه له پێكهاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى سترا تیجی /وه‌زاره‌تى پلاندانان
كه سێك به‌ڕێوه‌ى ده‌بات به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر . ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه چواربه‌ش له‌خۆده‌گرێت :
• به‌شى پلانى نیشتجێكردن و بیناسازى
• به‌شى پلانى خزمه‌تگوزارییه شاره‌وانیه‌كان
• به‌ش پلانى پیشه‌سازى و وزه
• به‌شى پلانى گواستنه‌وه گه‌یاندن
كارنامه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانانى ژێرخان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانانى ژێرخان یه‌كێكه له پێكهاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى سترتیژاى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان-عێڕاقه ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
• پێشنیاركردنى سیاسات و ئامانجه‌كان وه‌هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنى پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدانى ژێر خانى هه‌رێمى كوردستان-عێڕاق به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كه‌رته جیا جیاكان.
• لێكۆلینه‌وه‌و وتووێژكردن ده‌رباره‌ى پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدانى گواسنه‌وه‌و گه‌یاندنى درێژخایه‌ن و مام ناوه‌ندى به مه‌به‌ستى ده‌ست نیشان كردنى خاڵه‌لاوازه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
• لێكۆلینه‌وه‌و وتووێژكردن سه‌باره‌ت به‌پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدان بیناسازى و نیشته‌جێكردن و خزمه‌تگوزارییه‌گشتیه‌كانى درێژخاێن و مام ناوه‌ند.
• كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و ئامار تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و بیناسازى و نیشته‌جێكردن و خزمه‌تگوزارییه‌گشتیه‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كه‌رته جیاجیاكان و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم.
• سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونى كارى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژێرخان.
• ئاڕاسته‌كردنى ڕێنمایه‌كانى كار بۆ فه‌رمانبه‌رانى به‌شه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌رباره‌ى ئیش و كارى ڕۆژانه‌یان.
• ڕێكخستنى به‌شدارى كردنى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى له خوله‌كانى ڕاهێنان به پێى پێداویستى ڕاهێنانى فه‌رمانبه‌ران.
• ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى ڕاسپێردراو له سه‌روه كه په‌یوه‌ندار بێت له‌گه‌ڵ ئیش و كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانانى ژێرخان.