ئەمڕۆ ٩/٥/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلادانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی قوتابخانەی نیشتیمانی بەریتانی، کە دەزگایەکی راهێنان و پەرەپێدانی سەر بە حکومەتی بەریتانییە و ماوەی چەند ساڵێکە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبواری راهێنان و پەرەپێدانی تواناکان. 
وەزیری پلاندانان باسی لە گرنگی راهێنان کرد بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانانیان و توانادارکردنیان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان. هەروەها گوتی کە وەزارەتی پلاندانان وەک بەشێک لە ئەرکەکانی راستەوخۆ لەناو وەزارەت و ناڕاستەوخۆ لەڕێگای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە راهێنان پێشکەش دەکات بەئامانجی بەرەوپێشبردنی حکومەت.
شاندی قوتابخانەی نیشتیمانی بەریتانی ئێستا راهێنان پێشکەش دەکەن بە راهێنەران کە پرۆگرامێکی بەردەوامە. یەکێکی تر لە پرۆگرامە گرنگەکانی راهێنانی ئەم قوتابخانەیە راهێنانی بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆرییە لە وەزارەت و دەزگاکانی تری حکومەتی هەرێم.