
ئه‌مڕۆ 16-8-2012، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له ووچان چانگ، به‌رپرسى پێشووى ئاژانسى كۆریا بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) له هه‌ولێر، و كیم یون ساب، به‌رپرسى نوێى ئاژانسه‌كه.
مه‌به‌ستى ئه‌م سه‌ردانه ماڵئاوایى كردنى به‌رپرسى پێشووى ئاژانسى كۆیكا بوو به‌هۆى ته‌واوبوونى واده‌ى كاره‌كه‌ى، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌كاربوونى به‌رپرسى نوێى له هه‌ولێر. به‌م بۆنه‌یه‌وه وه‌زیرى پلاندانان سوپاس و ستایشى حكومه‌تى هه‌رێمى ئاڕاسته‌ى ئاژانسى كۆیكا كرد بۆ هاوكارى به‌رده‌وامى بۆ هه‌رێمى كوردستان له بوارى راهێنان و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى جۆراوجۆردا. هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له به‌رپرسى نوێى كۆیكا كرد، و هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه. دواتر باس له پڕۆژه و چالاكییه‌كانى ئاژانسى ناوبراو كرا كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.