پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان
a - به‌رپرسیارێتیه‌كان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌رپرسیاره له په‌ره‌پێدانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستانى عێراق به دانانى "ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانى" بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان وه به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتی دارایی بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان، وه هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره له به‌هێزكردنى "مۆدێرن كردنى" حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به دانان و پاراستنى سیسته‌مێكى ته‌واوى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى سه‌رمایه‌ى ئێستا و ڕابردوو. به‌هێزكردنى و ئاشكرايى كردنى حكومه‌ت به‌شێكه له په‌یامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوجه‌ى وه‌به‌رهێنان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانى ڕاسته‌وخۆ بۆ ناوچه ستراتیژیه‌كان.
كار‌و چاڵاكیه سه‌ره‌كیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان بریتین له بایه‌خ دان به كۆكردنه‌وه و چاودێریكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى داتا له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له سه‌ر بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێ ده‌كرێن.وه یه‌كێك له به‌رپرسیارێتیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌ته گشتیه بریتیه له ساغكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى وه‌به‌رهێنان به له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌رى و كارامه‌یی له ته‌رخانكردنى بوودجه‌ى پێویست بۆ پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان و پڕۆژه‌ى نوێ. .
b- چاڵاكیه سه‌ره‌كیه‌كان
یه‌كێك له چاڵاكیه سه‌ره‌كیه‌كانى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانبریتیه له ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه وه ته‌رخانكردنى دارایی به گوێره‌ى ئه‌وله‌ویه‌تى دیاریكراو به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان. پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ دیاریكردنى ئه‌وله‌ویه‌ت و بوودجه‌ى پێویست بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك هۆكارێكى گرنگه بۆ پێناسه‌كردنى بوودجه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى گشتگیر. به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان له میانه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان,ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نهابۆ ده‌ست نیشانكردن و په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌كان، به‌ڵكو هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنى بوجه و پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌كان و په‌سه‌ندكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر پێویست بوو. هه‌روه‌ها له كۆتایی ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كان و ئاسته‌نگه‌كان له جێبه‌جێكردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى سه‌رمایه.
c- پێكهاته‌ى ڕێكخراوه‌یی
پێكهاته‌ى ڕێكخراوه‌یی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان پێكهاتووه له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى, شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و یه‌كه‌یه‌كى هاوكارى. شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به دابه‌شكردنى پڕۆژه‌كان و بوجه‌ى پارێزگاكان و ئاماژه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ى بایه‌خى پرۆژه واته "دراسات الجدوى" و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان و پۆلێن‌كردن و داتا و زانیارى ته‌كنیكی.