
تکا لە و پاڵیوراوانە دەکەین کە دەیانەوێت لە ووڵاتی دووبەی خوێندنەکەیان تەواو بکەن، با سه ردانى ماڵپەری هەریەک لەم زانکۆیانەی خوارەوە بکەن و ئەگەر بوارەکەیانی خۆیانی تێدا دەبیننەوە، لەڕێگای ئەم فۆرمەی هاوپێچە ئاگادارمان بکەنەوە تا لە ڕێگای وەزارەتەکەمانەوە کە پەیوە ندیمان لەگەڵیاندا بەستوە، کورسی خوێندنیان بۆ دابین بکەین.
هەروەها تکایە ئاگاداربن کە لە زانکۆی ئەمەریکی دوبەی، خوێندنی ماجستێر لە یاسادا بە زمانی عەرەبی لە مانگی ئاب/ئەیلوولی ئەمساڵەوە خوێندکار وەرگرتن دەست پێ دەکات.
- Dubai School of Government
http://www.dsg.ae/en/home/index.aspx?
- American University of the Emirates
http://www.aue.ae/
تێبینی: ئەم هەنگاوە لە وەزارەتەکەمانەوە نراوە بۆ ئاسانکاری وەرگرتن و ئەوە ناگەیەنێت کە زەمالەکە تەرخان کراوە بۆ ئەو کادیرەی کە لە زانکۆکە وەر دەگیرێت هەتا بەرایی کۆتایی ناوەکان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە واژوو نەکرێن.