له ڕێكهوتی3-5-2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی کرد لە پارک کیونگ بای، بەڕێوەبەری پڕۆژەی پەرەپێدانی مرۆیی و شاندی یاوەری كه پێكهاتبوو له ژمارهیهك پسپۆری بواری پهرهپێدانی مرۆیی له دوو زانكۆی كۆریای باشوور.
لە كۆبوونهوهیهکەدا باس لە قۆناغی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی مرۆیی كرا كه پڕۆژەیهكی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ووڵاتی کۆریای باشوره بە نوێنەرایەتی (KOICA)، ولە ماوەی سێ ساڵدا جێبەجێ دەکرێت، هەروەها باس لە گرنگی هەماهەنگی دوو لایەنە کرا بە مەبەستی پێشخستنی توانا مرۆییەکان لە کەرتی گشتیدا.
جێگەی ئاماژەیە کە وەزیری پلاندانان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیەو چاڵاکییەکانی دهربڕی و بڕیاردرا کە لە ماوەیهكی نزیكدا کار لەسەر ناوەرۆکی ڕەشنوسی ماستەرپلانی پەرەپێدانی مرۆیی بکەن.