له هه‌وڵى به‌رده‌وامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتركردنى ره‌وشى هه‌رێم و دانیشتوانى له هه‌موو بوارێكدا،له ڕێكه‌وتی27-1-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له تیمێكی بانكى نێوده‌وڵه‌تى كرد به سه‌رۆكایه‌تى ره‌زوان المالح.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پڕۆژه‌ى دانانى ستراتیژیه‌تى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان كرا كه به هاوكارى بانكى نێوده‌وڵه‌تى جێبه‌جێده‌كرێت. ئامانجى ئه‌م پڕۆژه‌یه باشتركردنى گوزه‌رانى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستانه و سێ بوار له خۆده‌گرێت كه بریتین له تۆڕه‌كانى سه‌لامه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى، بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رنامه‌ى بازاڕى كار. وه‌زیرى پلاندانان جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى له هه‌رێمى كوردستان به گرنگ وه‌سف كرد بۆ باشتركردنى لایه‌نه‌كانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى دانیشتوانى هه‌رێم كه له سه‌رجه‌م ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى جیهاندا ئه‌نجامده‌درێت.