
ئه‌مڕۆ 14-2-2012 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ل تیمێكى پڕۆگرامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان UNDP به
سه‌رۆكایه‌تى خاتوو سایمۆنا مارینیسكۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى
تایبه‌تى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان له عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له تاوتوێكردنى
پڕۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى پێداویستییه‌كانى ژێرخانى كۆمهڵایهتىو ئابوورى هه‌رێم كوردستان،
كه ئه‌م پڕۆژه‌یه به هاوبه‌شی له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له رێگاى وه‌زاره‌تى
پلاندانانه‌وه، و ئاژانسی UNDP ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ده‌ستنیشانكردنى
بۆشایی‌و كهموكوڕیهكانى ژێرخانى هه‌رێم له گشت بواره‌كانى ته‌ندروستى، په‌روه‌رده،
كاره‌با، ئاو‌و ئاوڕۆكان، نیشته‌جێبوون، شاره‌وانى، گواستنه‌وه، گه‌یاندن، هتد.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو سایمۆنا پڕۆسه‌ى ئه‌نجامدانى
ئه‌م پڕۆژه‌ى خسته‌ڕوو له كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى پێویست‌و چاوپێكه‌وتنى لایه‌نانى په‌یوه‌ندیدارو
ده‌ستنیشانكردنى پێداویستییه‌كان.
دواتر وه‌زیرى پلاندانان سهرنجو تێبینییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر
پڕۆسه‌كه پێشكهشكردو تیمه‌كه‌ى راسپارد كه كاره‌كانیان زیاتر به‌پێى ئهولوهویهت
ئه‌نجام بدرێت بۆ باشتركردنى ره‌وشى خزمهتگوزارىو ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.