رۆژى یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتى 15/05/2016 به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له نووسینگه‌ى خۆى پێشوازى كرد له‌به‌ڕێز (رۆبه‌رت ئه‌بو جوده) به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى نێوده‌وله‌تىله عیراق , له‌م كۆبونه‌وه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی كاری هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان و بانكی نێوده‌ولتی ده‌رباری چاكسازی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوازی راپۆرتێكی گشتگیر پێشكه‌ش ده‌كریت به حكومه‌تی هه‌رێم، كه نزیكه‌ى هه‌شت مانگ هه‌ردوو لایه‌ن كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن، وه دارشتنی میكانیزمی تایبه‌ت به چونیه‌تی جێبه‌جێ كردنى ئه‌م چاكسازیانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاری تیده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ل لایه‌نه نێوده‌وله‌تیه‌كان وه‌ك بانكى نێوده‌وله‌تى, هه‌روه‌ها هه‌ردولا واده‌ی راگه‌یاندنى ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیاری كرد.
شایه‌نى باسه وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌ڵده‌ستێ به هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر چاكسازى گشتی له سێكتره‌كانى ئابووری و كومه‌لایه‌تی كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نیازه ئه‌نجامى بدات كه خودى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕابه‌راتى ده‌كات به هاوكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وجێگره‌كه‌ى له گشت دام وده‌زگا حكومیه‌كان، وه‌زاره‌تى پلاندانان رۆلی هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هاوكاری كردنی حكومه‌ت له ریفورمی ئابووری وه كومه‌لایه‌تی.