
د.دارا ڕه‌شید" به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانى شارى سلێمانى ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربون له كێشه‌و گرفته‌كان و به‌دواداچوون بۆ پرۆژه جیاجیاكانى شارى سلێمانى ڕۆژی چوار شه‌مه 19-2-2020 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌یاوه‌رى بریكا و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنترۆڵى جۆرى
سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پاریزگارى سلێمانى كۆبوه"
دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیرى پلاندانان باسى له ناوه‌رۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد بۆ شارى سلێمانى تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن پاریزگاى سلێمانى پێشكه‌ش كراون" ووتیشى شارى سلێمانى ده‌بێت زیاتر گرنگیى پێبدرێت به‌تایبه‌ت له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كان كه شایه‌نى خۆڕ‌اگرى و خه‌باتى دانیشتوانى ئه‌و پارێزگایه خۆشه‌ویسته بێت.
د.دارا ڕه‌شید راشى گه‌یاند رێكاره‌كانى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلیمانى ته‌واو بوه و كۆمپانیاى جێبه‌جێ كارئاماده‌یه و له‌نزیكترین ماوه ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێ كردنى ئه‌و پرۆژه ستراتیژیه گرنگه" ئاشكراشى كرد له‌دابین كردنى بودجه به‌گوێره‌ى پێویستى و ژماره‌ى دانیشتوانى شاره‌كان ده‌بێت و بۆ شارى سلێمانیش هه‌وڵى جدی ده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ته‌واو نه‌كراون ده‌ست پێبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت خوێندنگا ورێگاوبان و پرۆژه‌ى ئاوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه پێویستیه‌كى گرنگى هاوڵاتیانن.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى پلاندانان پاڵپشتى ته‌واوى وه‌زاره‌تى نیشاندا بۆ پاریزگاى سلیمانى و هاوكات ده‌ستخۆشى له پارێزگاریش كرد كه له‌ماوه‌ى رابردوو توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه‌كانى راپه‌رێنێت.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ به‌بوبه‌كر پاریزگارى سلێمانى ستایشى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیرى پلاندانانى كرد كه له‌دیارى كردنى پرۆژه‌كان گرنگى به‌ته‌واوى ناوچه‌جیاجیاكانى هه‌رێم ده‌دات و شارى سلێمانیش یه‌كێكه له‌و پاریزگایانه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پلاندانان پلان و به‌رنامه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.