
ڕۆژی چوارشه‌مه 19-2-2020 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان به‌یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌بریكار وبه‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنترۆڵى جۆرى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئامارى سلێمانى سه‌ركرده‌وه"
له‌و سه‌ردانه‌یدا وه‌زیرى پلاندانان له‌نزیكه‌وه له‌كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى كۆلیه‌وه و گوێبیستى داواكارى و داخوازیه‌كانى کارمەندانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌بوو"
له‌ووته‌یه‌كیشدا رۆڵى بەرێوەبەری گشتی و فەرمانبەرانی به‌رزنرخاندن كه توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ دەکەن به‌تایبه‌ت له ئاماده‌كردنى ئامار و داتاى دروست.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د.دارا ڕه‌شید ڕاى گه‌یاند بوونى ئامارێكى دروست كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر پێشخستن و په‌ره‌پێدانى بواره‌جیاجیاكان ده‌بێت كه لایى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پلاندنانیش گرنگه له‌رێگه‌ى ئامار ده‌ست بكه‌ینه‌وه به‌بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى هه‌رێم و هه‌نگاونان بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى داهات جیا له‌كه‌رتى نه‌وت كه پشتى پێده‌به‌سترێت"
وه‌زیرى پلاندانان ووتیشى هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌غداد بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌رك و به‌رپرسیاریتان زیاتر بێت چونکە هه‌رێمى كوردستان ئه‌م سه‌رژمێریه لا گرنگ و چاره‌نوسسازه به‌و پێیه‌ى له‌ته‌واوى كۆبونه‌وه‌كانى رابردوومان له‌گه‌ڵ به‌غداد داخوازى و داواكاریه‌كانى هه‌رێم مان پێ ڕاگه‌یاندوهن" به‌تایبه‌ت له‌ناوچه دابرینداراوه‌كان كه هاوشێوه‌ى كورد پێكهاته‌كانى تریش ترسیان له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌یه چونكه ده‌مانه‌وێت ئه‌و سه‌رژمێریه بۆ په‌ره‌پێدانى دانیشتوان بێت نه‌ك بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامى سیاسیى بێت.
پاشان بە گرنگیەوە باسی لە ئامار و داتا‌کان کرد کە دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و بەدواداچونەکان.