
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكالأ وئاودێرى وبه‌ڕێوه‌بردنى ئاوى ناوچه شاخاوییه‌كانى زێى گه‌وره، ئه‌مڕۆ 18-9-2012، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌لأ شاندێكى ئاژانسى فه‌ڕه‌نسى بۆ په‌ره‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تى چاڕلس ئه‌ندرێ لو پاپ، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه له عیراق، كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م پڕۆژه‌كرا كه ئێستا له بوارى جێبه‌جێكردن دایه و هه‌روه‌ها له میكانیزمى چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كان كرا. ئه‌م پڕۆژه‌ش بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه له باشتر به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و سوودوه‌رگرتن له ئاوى سه‌رزه‌وى، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكالأ به باشتركردنى كواڵیتى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانانى گرنگى ئه‌م پڕۆژه و گشت ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه ده‌بێته مایه‌ى په‌ره‌پێدانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه نیشاندا، كه تا ئێستا پێداویستى زۆرى ماوه به‌دى بكرێت. هه‌روه‌ها داواى له ئاژانسه‌كه كرد كه رۆڵى زیاتر ببینن له په‌ره‌پێدانى هه‌رێم له كه‌رته جیاجیاكاندا.