ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

لیستى ره‌ش

بریتییه‌ له‌ لیستێكى تایبه‌ت به‌ ناوى كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانى سه‌رپێچیكار له‌ مه‌رجه‌كانى گرێبه‌ست له‌كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ یان ڕه‌تكرنه‌وه‌ى واژووكردنی گرێبه‌ستدواى ده‌رچوونى نووسراوى راسپاردن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ر پێىیان هه‌ریه‌كێك له‌و حاله‌تانه‌ی هاتوو له‌ خواره‌وه‌.

رێكاره‌كانى خستنه‌ لیستى ڕه‌ش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان جێبه‌جێ ده‌كرێت, ئه‌ویش له‌سه‌ر داواكارى وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه‌ى نه‌به‌ستراون به‌ وه‌زاره‌ت. دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو رێكارێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر له‌ لایه‌ن لێژنه‌ى پۆلێنكردنى به‌ڵێنده‌ران و په‌سه‌ندكردنی پێشنیاری لێژنه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان له‌ سه‌ر كۆنووسی ڕاسپاردن.
ماوه‌ى خستنه‌ لیستى ڕه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ ڕۆژى ده‌رچوونى فه‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان.
حاڵه‌ته‌كانى خستنه‌ لیستى ڕه‌ش:-
أ‌.---...-_ كاركردن یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیاى بیانیانه‌ی كه‌ رێگریان لێكراوه‌ بۆ كاركردن له‌ وڵات (الشركات الأجنبیه‌ المقاطعه‌)
ب‌._ سه‌لماندنى به‌رتیلدان به‌ فه‌رمانبه‌رى ده‌وله‌ت یاخود پێكهاتن له‌گه‌ڵیا ( التواطؤ ).
ت‌._ سه‌لماندنى هه‌ڵسان به‌ ساخته‌كردن ( ته‌زویركردن )ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ته‌نده‌ری پێشكه‌شكراو (العطءات) یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ترى تایبه‌ت به‌ كارى به‌ڵێنده‌رایه‌تى .
ث _سه‌لماندنى پێشكه‌شكردنى زانیارى نادروست تایبه‌ت به‌و كاره‌ى كه‌ پێى سپێردراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى .
ج‌._ ئاشكرا بوونى سه‌رپێچیكردن ( مخالفه‌ ) له‌ مه‌رجه‌كانى به‌ڵێنده‌رایه‌تى یان خه‌سله‌ته‌كانی هونه‌ری ( المواصفات الفنیه‌ ) كه‌ گرێبه‌ستى له‌سه‌ر كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستى زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى .
ح‌. _ئاشكرا بوونى پابه‌ند نه‌بوون به‌ ئادابى پیشه‌ (الاداب المهنه‌ ) به‌ په‌یڕه‌وكردنی ركابه‌ریی نادروست ( نایاسایی ) .
خ‌. _ره‌تكردنه‌وه‌ی واژووكردنى گرێبه‌ست پاش سپاردنی پرۆژه‌ به‌ نووسراو.
د‌. _كێشانه‌وه‌ى كار ( سحب عمل ) به‌هۆى ئاشكاربوونى سستى له‌ جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنده‌رایه‌تیه‌كه‌ یان خۆدزینه‌وه‌ و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ناوه‌ڕۆكى ڕێنماییه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌.
ذ_ ئاشكرابوون و سه‌لماندنی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ری لاوه‌كی (المقاول الثانوی) یان سازشكردن ( التنازل ) له‌ به‌ڵێنده‌رایه‌تیه‌كه‌ به‌بێ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى خاوه‌نكار به‌ نووسراوى فه‌رمیی پێشوه‌خت.

 

ماوه‌ى خستنه‌ لیستى ڕه‌ش:-

ماوه‌ى خستنه‌ لیستى ڕه‌ش له‌ دوو ساڵ زیاتر نابێت, وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات له‌ رێكه‌وتی ده‌رچوونى فه‌رمان پێى له‌ وه‌زاره‌تى پلان دانان.

 


ده‌ره‌نجامی ( اثار ) خستنه‌ لیستى ڕه‌ش:-

1- مامه‌ڵه‌ نه‌كردن له‌ گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ یان به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌ ناو لیستى ڕه‌ش دایه‌.

2- دابه‌زاندنی پله‌ى پۆلێنى كۆمپانیا یان به‌ڵێنده‌ر یه‌ك پله‌ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له‌ رێكه‌وتی ده‌رهێنانی ناوه‌كه‌ى له‌ لیستى ڕه‌ش.

 

ڕێكاره‌كانى ده‌رهێنانی ناوى كۆمپانیا یان به‌ڵێنده‌ر له‌ لیستى ڕه‌ش:-

1- پێشكه‌شكردنى داواكاریه‌ك بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ پێشتر داواى كردبوو ناوى كۆمپانیا یان به‌ڵێنده‌ر بخرێته‌ ناو لیستى ڕه‌ش.

2- داواكاری كۆمپانیا به‌ نووسراوێكی فه‌رمی له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كرێت و تیایدا ئه‌و لایه‌نه‌ پاڵپشتی ده‌كات كه‌ كۆمپانیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ لیستی ره‌ش ته‌واو بووه‌ و هیچ داواكاریه‌كی له‌سه‌ر نه‌ماوه‌، وه‌ پشتگیرى ده‌كات به‌ ئه‌ستۆپاكی كۆمپانیا یان به‌ڵینده‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ خستنه‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌.

3- داواكاریه‌كه‌ و دۆسیه‌ی به‌ڵێنده‌ر یان كۆمپانیای به‌ لیست ره‌شكراو له‌ لایه‌ن لێژنه‌ى پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان ووردبینى بۆ ده‌كرێت و ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی.

4- دوای په‌سه‌ندكردنی پێشنیار له‌ لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری وه‌زاره‌تی پلاندانان، فه‌رمانی وه‌زاریی ده‌رده‌كرێت به‌ ده‌رهێنانی ناوی كۆمپانیا یان به‌ڵێنده‌ر له‌ لیستی ره‌ش و دابه‌زاندنی پله‌ی پۆلینه‌كه‌ی یه‌ك پله‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ رۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌.

 

 

لیستى ره‌شی كۆمپانیاكان - ‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

 

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.