هاوکاریه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
خزمه‌تگوزاری ڕاسته‌وخۆ
1- ئه‌گه‌ر بته‌وێ چاوپێكه‌تن ئه‌نجامبده‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان ، به‌رێز د.علی سندی یان به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی په‌ره‌پێدان به‌رێز زاگرۆس فه‌تاح له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی, تكایه شێوازی رێكخستنی چاوپێكه‌وتن به‌كاربهێنه بۆ گه‌یاندنی داواكاریه‌كه‌ت بۆ چاوپێكه‌وتن. له رێگه‌ی شێوازی رێكخستنی چاو پێكه‌وتن، هه‌روه‌ها ئێمه ده‌توانین ئاسانكاری بكه‌ین بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه داواكاریه‌كه له‌لایه‌ن ووڵاتیكی كۆمه‌ك به‌خش یان رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ره‌وانبكرێت. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌كارناهێنرێت بۆ كۆمپانیایه‌كان.
2- رێكخراوه ناحكومیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داواكراوه به یاسا بۆ تۆماركردنیان له هه‌رێمی كوردستاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاسانكاری ده‌كات له‌رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری تۆماركردنی راسته‌وخۆ. ئه‌گه‌ر بته‌وێ رێكخراوێكی ناحكومی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكه‌ی و هه‌روه‌ها بته‌وێ ئیستماره‌كه‌ت ره‌وان بكه‌ی بۆ تۆماركردن، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكه یان كلیك له‌سه‌ر تۆماركردنی رێكخراوه ناحكومیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه بۆ به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه.
3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاوكاری هه‌ماهه‌نگی په‌ره‌پێدان رۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له ئاسانكردن و رێكخستنی خولی راهێنانه‌كان كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ووڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بونیاتنانی توانای مرۆیی كارمه‌نده‌كان. ئه‌و ئاژانسه سه‌ره‌كیانه كه‌وا ئه‌م خولانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن :(كۆیكا، جایكا). بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ به‌ده‌ست هێنانی فۆرمه‌كانی راسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها رێبه‌ریه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان پاش ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ت تۆی هه‌ڵبژارد بۆ خوله‌كه، ئه‌م فۆرمانه راسته‌وخۆ بوونی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پۆرته‌ڵه.
- ڕێكخستنى چاوپێكه‌وتن
- تۆماركردنى ڕێكخراوه نێوده‌وله‌تیه ناحكومهیهكان
- فۆرم و رێبه‌ری هه‌لی راهێنانه نێودهلهتیهکان