
د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رده‌وامیدان به به‌رزكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌داهاتوو هاوبه‌شى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى بكریت به‌جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌گرنگ و ستراتیژیه‌كان"
له‌وچوارچێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى وۆركشۆپى چوارچێوه‌ى هاوبه‌شى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى كه رۆژى سێ شه‌مه 25-2-2020 له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت كرد بۆ پیاده‌كردنى ئه‌و هاوبه‌شى كردنه له‌پرۆژه ستراتیژى و گرنگه‌گان كه ئامانج لێى خستنه‌سه‌ركارى ژماره‌یه‌كى زۆرى ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگه و ره‌خساندنى هه‌لى كاره بۆیان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌جیاجیاكان كه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه گرنگى به‌ته‌واوى سێكته‌ره‌كان دراوه و روئیایى حكومه‌تیش روونتر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى چیتر هاوڵاتیان پشت به دامه‌زراندن نه‌به‌ستن" ووتیشى كه‌رتى تایبه‌ت رۆڵى گرنگیان گێراوه و ده‌بێت له‌داهاتوو به‌شێوازێكى باشتر خزمه‌ت بكه‌ن له‌ڕوانگه‌ى پاراستنى ماف و ئیمتیازاتى كارمه‌ندانیان كه هاوشێوه‌ى كه‌رتى گشتى بێت.
وه‌زیرى پلاندانان باسى له‌وه‌شكرد حكومه‌ت پشتى ته‌واى به نه‌وت ده‌به‌ستێت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ى داهات" به‌ڵام له‌م كابینه‌یه هه‌موو ئاراسته‌كان بۆئه‌وه‌ن بتوانرێت سه‌رچاوه‌ى تر‌ى داهات بدۆزرێته‌وه و له‌وپێناوه‌ش كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شت و گوزار و وه‌به‌رهێنان جێگه‌ى بایه‌خ و گرنگی پێدانن.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د.دارا ڕه‌شید تیشكى خسته‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كه له‌چوارساڵى داهاتوو به‌هاوبه‌شى دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى حكومه‌ت هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و ریفۆرم و به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و گرێبه‌سته گشتیه‌كان كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كرێت.