
ئه‌مڕۆ 22-4-2012 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له تاكیما ساكا مۆتۆ، به‌رپرسى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (جایكا) له عیراق، و شاندی یاوه‌رى.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسى جایكا پیرۆزبایى خۆى‌و ئاژانسه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى دكتۆر علی سندى كرد به‌بۆنه‌ى دووباره دهستنیشانكردنهوهى وه‌ك وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و به‌م بۆنه‌یه‌وه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌هۆى پێشكه‌شكردنى هاوكارىو ئاسانكارى بێ سنوورى بۆ ئاژانسى ناوبراو. له به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى پلاندانان به‌رده‌وامبوونى هاوكارىو هه‌ماهه‌نگى خۆى‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه‌و هاوكات سوپاس‌و ستایشی حكومهتو گه‌لى هه‌رێمى كوردستانی بۆ حكومه‌ت و گه‌لى ژاپۆن راگه‌یاند.
دواتر تاكیما ساكا مۆتۆ گوزارشتى له ئاره‌زووى ئاژانسه‌كه‌ى كرد بۆ فراوانكردنى پڕۆژه‌و چالاكییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و زیاتر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ژاپۆن، ئێستاش جایكا سه‌رقاڵى ده‌ستنیشانكردنى پڕۆژه‌ى تازه‌ن له بوارى جۆراوجۆردا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانیان له هه‌رێمدا.