
ئه‌مڕۆ 13/11/2013، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له موئه‌یه‌د مه‌خلوف، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى (IFC) سه‌ر به بانكى نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا، و زیاد بدر به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌زگاى ناوبراو له عیراق. موئه‌ید مه‌خلوف باسى له پلان و چالاكیه‌كانى ئێستا و داهاتووى ده‌زگاكه كرد له‌وانه به‌رده‌وامبوون له هاوبه‌شیكردن له‌گه‌لأ كه‌رتى تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان له بوارى جۆراوجۆردا به‌تایبه‌تى پیشه‌سازى، و گه‌شت وگوزار. هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستى باشتر ئه‌نجامدان و چاودێریكردنى كار‌و پڕۆژه‌كانیان، به‌م نزیكانه ده‌زگاى ناوبراو نووسینگه‌ى خۆى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه. وه‌زیرى پلاندانان ده‌ستخۆشى له‌م ههنگاوهكرد كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى ناوبراو ئاسانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌باشى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆپێشكهشكردنى هه‌ر كارئاسانی‌و یارمه‌تییه‌ك دووپاتكرده‌وه.