سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ دەزگای ناوەندی ئاماری حکومەتی عێراق و دەستەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رووپێوی ژینگەی خزمەتگوزارییەکانیان ئەنجامدا بۆ نوێکردنەوەی زانیاری و داتا لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، ئاوی پاک و ئاوەڕۆی پێویست لە هەموو پارێزگاکانی عێراق.

ئەمڕۆ ٢٣/٥/٢٠١١ لەسەرەتای ۆرکشۆپێکی سێ رۆژیدا نیشاندەرەکانی رووپێوەکە . نیشاندەرەکان ئاماژە دەکەن بۆ ئەوەی کە ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر بەرزترە لە پارێزگاکانی تری عێراق.
دەرئەنجامەکانی ئەم رووپێوە دەکرێت بە راپۆرت و پێشکەش دەکرێت بەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆئەوەی سوودی لێوەربگرن لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکاندا.