
ئه‌مڕۆ 4-10-2012، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له به‌ڕێز گوینته‌ر هیدینهوف، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌رتى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا، وشاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیرى پلاندانان پێویستى حكومه‌تى هه‌رێمى بۆ هاوكارى وخزمه‌تگوزارى ته‌كنیكی له بوارى په‌ره‌پێدان و سیاسه‌تى دارایى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوان كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت و هتد خسته‌ڕوو و داواى له بانكى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه رۆل له‌م باره‌یه‌وه ببینن، و دواى گفتوگۆكردن هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر واژۆكردنى یاداشتێكى لێكگه‌یشتن سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه كه ره‌نگه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌نجامبدرێت.