
ئه‌مرۆ دوو شه‌مه 26-8-2019 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له وه‌فدیكى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دانیشتنێكدا وهفدى میوان پیرۆزباییان له د. دارا ره‌شید كرد كه وه‌ك وه‌زیرى پلاندانان ده‌ستبه‌كاربوه هه‌روه‌ك رۆڵى وه‌زاره‌تى پلاندانانیان وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌گرنگ وه‌سفكرد.
لهبهشێكى تر‌ى دانیشتنه‌كه باس له كار و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌ت كرا كه پلان و پرۆژه‌ى بۆ چوارساڵى داهاتوو دارشتوه به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت و پێشكه‌وتن به سێكته‌ره جیاجیاكان بكات له‌ڕێگه‌ى دانانى پلان و ستراتیژیهكى هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان.
دواتر وه‌زیرى پلاندانان پاڵپشتى حزب و لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارنامه‌ى حكومه‌ت به‌گرنگ دایه‌قه‌ڵه‌م كه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌چوارچێوه‌ى كارى هاوبه‌ش هه‌ماهه‌نگ وهاوكارى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت بن تابتوانرێت خزمه‌تگوزاریه‌كى شایسته پێشكه‌ش به دانیشتوانى هه‌رێم بكرێت كه هاوشێوه‌ى خه‌بات وخۆڕاگرى چین و توێژه‌كانى كوردستان بێت له‌پاڵ كارى حكومه‌ت له‌ته‌واوى قۆناغه جیاجیكان رۆڵى گرنیان بینیوه.
له‌كۆتایش وهفدى میوان پاڵپشتى ته‌واویان بۆ وه‌زاره‌ت و حكومه‌تى هه‌رێم دووپاتكرده‌وه هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ وه‌زیرى پلاندانان خواست.
له‌به‌رامبه‌ردا د. دارا ره‌شید ڕاى گه‌یاند كارى لهپێشینى وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت باشتركردنى باروژیانى هاولاتیانه و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێـت ئه‌نجامیده‌ده‌ین.