
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان رێكخستنه‌وه‌ی ئامار و داتایی دروسته له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی بتوانین میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان و دانانی پلانی ستراتیژی دابرێژین. ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زیری پلاندانان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانی هات كه ڕۆژی سێ شه‌مه 28-1-2020 ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه"له‌و سه‌ردانه‌یدا بریكار و به‌ێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یی بوون" له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و ده‌سته‌ی كۆڵیه‌وه و ستایشی ئه‌رك و كاره‌كانی لێ‌كردن.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری و كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئامار و داتایی دروست گرنگه به‌تایبه‌ت ئیستا هه‌واڵه‌كان چركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت گرنگی زۆر به‌و ده‌سته‌یه ده‌ده‌ین هاوكات رۆڵ و گرنگی ئه‌و داتا و زانیاری وئامارانه‌ش گرنگن كه له‌و ده‌سته‌یه بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌تایبه‌ت له‌بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم و گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیری پلاندانان داوای كرد هه‌وڵی جدیی بدرێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاماری دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سته‌ی ئامار بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كه‌م و كوری و ئاسته‌نگه‌كانی چاره‌سه‌ربكه‌ین به‌تایبه‌ت له‌دیاری كردنی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و ژماره‌ی ئه‌و ئاواره وپه‌رنابه‌رانی روویان له‌هه‌رێم كردوه.
له‌كۆتایش به‌شه‌جیاجیاكانی ده‌سته‌ی ئاماری به‌سه‌ركرده‌وه له‌نزیكه‌وه‌ی گوێبیستی داواكاری فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌بوو.