هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

ئاب 27, 2013
S M T W T F S
1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

له‌ بودجه‌ى (٢٠١٤)ى كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ى ستراتیژى ته‌واو ده‌بێت

Web News 27 August, 2013 

وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردوه‌ به‌ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی ساڵی (٢٠١٤)ى هه‌رێمى كوردستان و له‌م ساڵه‌دا چه‌ندین پڕۆژه‌ى ستراتیژى جێبه‌جێ ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ بۆ تێگه‌یشتنی زیاترو گفتوگۆی چرتر  د. علی سندی  وه‌زیری پلاندانان به‌ جیا له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیری رۆشنیری و لاوان و  سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستى پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر بودجه‌ى (٢٠١٤)ى هه‌رێمى كوردستان.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان 66 پرۆژه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌ بواری جێبه‌جێكردن دان، كه‌ كۆی گوژمه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ ده‌گاته‌ 148 ملیاردو 129 ملیۆن دیناری عیراقی، ئه‌م پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنیری و لاوان له‌ دروستكردنی پارا ئۆلۆمپیك و كۆمه‌لگای رۆشنیری و هونه‌ر و هۆلی وه‌رزشی داخراو و هۆلی بۆنه‌ رۆشنبیریه‌كان و ناوه‌نده‌ وه‌رزشییه‌كان  و یاریگای (5) و(6) و (11) یاریزانی و هۆلی كۆنفرانس و دروستكردنی بینای ماڵی لاوان پێكدێن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ گفتوگۆو تاوتۆكردنی 20 پرۆژه‌یه‌ بۆ سالی 2014 كه‌ گوژمه‌ی خه‌ملێندراو ده‌گاته‌ 230 ملیاردو 464 ملیۆن دیناری عیراقی، به‌ دروستكردن و ته‌واوبونی ئه‌م پرۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان سودی درێژخایه‌ن له‌م پرۆژه‌ ستراتیجیانه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌م پرۆژانه‌ پێكدێن له‌ دروستكردنی (1) سایلۆ به‌ قه‌باره‌ی 80,000 هه‌زار ته‌ن و دروستكردنی (6) سایلۆ به‌ قه‌باره‌ی 40,000 هه‌زار ته‌ن و دروستكردنی (6) كۆگای مه‌واد كه‌ له‌ قه‌باره‌ی 10,000 هه‌زار بۆ 20,000 له‌ خۆده‌گرن، جگه‌ له‌ دروستكردنی چه‌ندین بیاناو  تاقیگه‌.

ئێستاش وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاماده‌كاریه‌كانى بودجه‌ی 2014ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ولده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ ترو خێراتر له‌ سالانی رابردوو ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه‌ ته‌واوبكات

مانشێته‌کان

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو
Web News 03 May, 2018 

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەول ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.