
وه‌زاره‌تی پلاندانان بودجه‌ی پرۆژه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌و مین و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ 2014 تاوتۆ ده‌كات , له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی د . علی سندی وه‌زیری پلاندانان بۆ ئاماده‌كاری بودجه‌ی 2014 به جیا له‌گه‌ل هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و مین و ژینگه كۆبونه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پهرپێدان به بودجه‌ی ده‌سته‌كانی ئاماژه پێكراو ئه‌نجامدا, ده‌سته‌ی مین له هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر خێراكردنی پاككردنه‌وه‌ی كێلگه كشتوكالیهكان ده‌كات, ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش له گفتوگۆی چردایه سه‌باره‌ت به بودجه‌ی سالی 2014 بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زیاتر و باشتری وه‌ك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌یاندنی كاره‌باو ئاو‌و ئاوه‌رۆو پرۆژه‌ی سندوقی نیشته‌جێبوون و وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكان و قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولی باشتركردنی ژینگه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رنامه‌یدایه 3 باله‌خانه‌ی تایبه‌ت به ژینگه له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات. وه به‌رنامه‌ی دروستكردنی پاركێكی ژینگه‌یی به قه‌باره‌ی 15 دۆنمی كه ده‌كاته (37500) مه‌تری چوارگۆشه‌یی له هه‌ولێر له داهاتودا قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ست پێده‌كات, له كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بودجه‌ی 2014 ده‌سته‌ی ژینگه تأكید له‌سه‌ر دروستكردنی وێستهگێكی پێوانه‌ی جۆری كه‌ش و هه‌وا له كوردستان ده‌كاته‌وه .
گفتوگۆ‌و دانیشتنه‌كانی وه‌زیری پلاندانان له گه‌ل وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كانی بودجه‌ی 2014 به‌رده‌وام ده‌بێت, هه‌تا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان باشتر و خێراتر له سالانی رابردوو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان ئاماده بكه‌ن .